بەرگریکاری نێونەتەوەیی ئیسپانی کاڕلێس پویۆل نەشتەرگەری لەسەر ئاستی چۆک بۆ ئەنجامدرا و کاپتنی بارسا خۆی دووپاتی کردەوە کەوا نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتویی ئەنجامدا.
بەرگریکاری تەمەن ٣٤ ساڵان بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاییەکان دوور دەکەوێتەوە و بەمەش بەژداری لە یاری فایناڵی جامی شای ئیسپانیا ناکات بەرامبەر یانەی ئاتلێتیک بیلباو و هەروەها بەژداری لە یۆڕۆتی ٢٠١٢ ـش ناکات کە بڕیارە لە هەردوو ووڵاتی یۆکڕاین و پۆڵاند لە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
نظرات شما عزیزان: